ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە كوردستان بەرێژەی 7٪ بەرزبووەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

كۆمپانیای دانەگاز راپۆرتی دارایی نۆ مانگی یەكەمی ئەمساڵی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، لە نۆ مانگی ئەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێم بەڕێژەی 7٪ بەرزبووەتەوە.

كۆمپانیای دانەگاز رایگەیاندووە، داهاتی كۆمپانیاكەیان لەو ماوەیەدا بەرێژەی 27٪ بەرزبووەتەوەو گەیشتوەتە 334 ملیۆن دۆلار.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەماوەی رابردودا بە هاوكاریی ئەمریكا ئاستی وەبەرهێنانیان فراوانكردووە، بەجۆرێك ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێمی كوردستان لە 9 مانگدا بە رێژەی 7٪ بەرزبووەتەوە.

دەشڵێت، “هیچ قەرزێكیان لەلای هەرێمی كوردستان نەماوە”.

ئاماژە بەوەشدەدات، لە هەرێمی كوردستان دانەگاز لە نۆ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 131 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە، بەوەش داهاتەكانی كۆمپانیاكە لە كوردستان لە 9 مانگدا بەراورد بە ساڵی رابردوو 77٪ بەرزبووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا