پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان کە دەرچووی 2016-2017ن دابمەزرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لەمیانی کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا چەند بڕیارێکی پەسەند کرد، یه‌كێك له‌وانه دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كه‌ی زانكۆ و په‌یمانگه حکومییەکانە، کە ده‌رچووی 2016 – 2017ن.
لەبارەی ئەم بڕیارەوە ئامانج ڕه‌حیم سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم رایگەیاند، “نوخشە لەهاوەڵەکانیان بێت لەدەرچوانی ساڵانی دواتر، هیوادارم بەمزوانە لەسەر کورسی ماستەرو دکتۆرا بیانبینمەوە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵانێکە دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان راگیراوە، بەجۆرێک تەنانەت سێ یەکەمەکانیشی گرتووەتەوە.