وەزارەتی کارەبا: دوای ڕێککەوتنی بەغدا و هەرێم 330 مێگاوات کارەبا بۆناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 330 مێگاوات کارەبا دەگەڕێتەوە ناو تۆڕی نیشتمانی.

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی کارەبا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، 330 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کارەبایە بە هۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەردوو کێڵگەی نەوتی گەرمیان و خۆرمەلە کەم بووبووەوە.

جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان واژۆکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا