هەلی کار بۆ دەرچووانی کشتوکاڵ دەڕەخسێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم یاسای سەرپەرشتیارانی پرۆژەکانی کشتوکاڵی پەسەندکرد.

یاساکە تایبەتە بە ڕەخساندنی هەلی کار و سەرپەرشتیکردنی پرۆژەکانی وەزارەتەکە لەلایەن دەرچووانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەرییەوە،  یاسای ژمارە 20ی ساڵی 2021 ی تایبەت بە یاسایی سەرپەرشتیارانی پرۆژەکانی کشتوکاڵی لەهەرێمی کوردستانە، یاساکە هەلی کار بۆ ئەو دەرچووانە دەڕەخسێنێت کە دەرچووی کۆلێژەکانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەریین بەو مەرجەی دانەمەزرابێتن.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ڕایگەیاند، لەماوەیەکی نزیکدا رێنمایەکانی بەکارخستنی ئەم پڕۆژە یاسایە لە وەزارەتمان ئامادە دەبێت، لە پێناو ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگاکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری کە دانەمەزراون، بە بەشێوازی کردنەوەی خولی ڕاهێنان و شیاندنی توانای کارمەندان لە رووی هونەریی و پیشەیی و رێکخستنی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ و پڕۆسەی سەرپەرشتی کردنی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

May be an image of text

May be an image of text

May be an image of text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا