وڵاتێک پشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرجەم دانیشتووانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

سلۆڤاکیا بەرنامەیەکی ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنای بۆ سەرجەم دانیشتووانی دانا بە بەشداری ٤٥ هەزار کارمەند لە بواری تەندروستیی و هێزەکانی سوپا و پۆلیس.

ئیگۆر ماتۆفیتچ سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا رایگەیاند، جیهان چاو لەو گرنگیدانەی سلۆڤاکیا دەکات بەم هەنگاوە کە رۆحی سەدان کەس رزگار دەکات.

لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی سلۆڤاکیا باس لەوە دەکەن، وڵاتەکەیان بۆ ئەنجامدانی ئەم هەنگاوە، جۆرە پشکنینێکی هەڵبژاردووە کە ئەنجامەکەی بەخێرایی دەردەچێت و چەند خولەکێک دەخایەنێت.

بەم هەنگاوەش سلۆڤاکیا دەبێتە یەکەمین دەوڵەت لە جیهاندا کە پشکنین بۆ هەموو دانیشتووانی دەکات.

ئەوەش هاتووە، چەند وڵاتێکی بچوکی ئەوروپا وەکو لۆکسمبرگ و مۆناکۆ ئەنجامدانی پشکنینی گشتییان راگەیاند.

سلۆڤاکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنای بەردەوام لە زیادبووندایە و بە تێکڕا زیاتر لە ٥٥ هەزار کەس لە وڵاتەکە توشی ڤایرۆسەکە بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا