هاوسەرۆکی تەندروستی ڕۆژئاوا بۆ پۆڵەتیک: هەڵکشانی کۆرۆنا کەمتوانای کردووین

پۆڵەتیک پرێس_ هاوژین زیبا

ٌڤایرۆسی کۆرۆنا فشاری لەسەر ئیدارەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان دروستکردووە و لەماوەی 24 کاتژمێری رابردووشدا 34 كەس تووشی پەتاکە بوون.

جوان مستەفا، هاوسەرۆکی کۆمیتەی تەندروستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە پۆڵەتیک پرێس-ی راگەیاند، “بەهۆی هەڵکشانی پەتای کۆرۆنا لە بەشێک لە ناوچەکانی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کەرتی تەندروستی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا “بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر” لە دۆخێکی باشدا نییە”.

وتیشی، “بە گشتی فشاری سەر نەخۆشخانەکان لە زیادبوندان و خۆنەپارێزی خەڵک، سەرەڕای کەمیی توانای مادیی و نەبوونی پێداویستی پزیشکی پێویست کە بوونەتە هۆی دروستبوونی گرفت و سەختی ئیدارەدانی دۆخەکە”.

د. جوان مصطفى: نسعى إلى تأمين أجهزة تنفس اصطناعية والصحة العالمية ...

                             جوان مستەفا، هاوسەرۆکی کۆمیتەی تەندروستی بەڕێوەبرایەتی خۆسەر

“جگە لە کانتۆنی کۆبانێ، زۆرترین ڕێژەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە کانتۆنی جزیرە تۆمارکراوە و بە رێژەی جیاواز لە ناوچەکە توشبووانی ڤایرۆسەکە تۆمار دەکرێن، تا ئێستاش 253 کەس لە ڕۆژئاوای کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 15 کەسیان گیانیان لەدەستداوە” جوان مستەفا وای وت.

ئەوەشیخستەڕوو، “لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆسەر مەترسی لەسەر بەساڵاچوان زیاترە و گەنجان ئاسایی دۆخە تێدەپەڕێنن و تەندروستیان جێگیرە، ئەو کەسانەشی لە تەمەنی منداڵیدان ڤایرۆسەکەیان نەگرتووە و کەمترین تەمەن بۆ توشبوون 32 ساڵ بووە”.

هاوکات ئەمڕۆ چوارشەممە (19-8-2020)، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لە، ئاماری 24 کاتژمێری رابردوودی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا ڕاگەیاند کە 34 توشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون:

حەسەکە 13
قامیشلۆ 11
دێرک 5
عامودا 4
گیرکا لەگێ 1

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا