پۆڵه‌تیك پرێس
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پێش ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان بكه‌وێته پشوه‌وه جارێكى دیكه كۆده‌بێته‌وه، وه‌ك په‌رله‌مانتارانیش داواده‌كه‌ن ئه‌و وهفدهى سه‌ردانى به‌غداى كردووه بێنه په‌رله‌مان.
سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، “پێش ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان بچێته پشوه‌وه بڕیاره كۆبونه‌وه‌ى دیكه بكات، چونكه خوێندنه‌وه بۆ پرۆژه یاساى فرۆشتن و به‌كرێدانى موڵك و ماڵى ده‌وڵه‌ت ده‌نگدانى ماوه ده‌بێت په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌ى بۆ بكات”.
وتیشى، “هیچ واده‌یه‌ك دیار نییه بۆ كۆبونه‌وه‌كه، ئێمه‌ش وه‌ك 37 په‌رله‌مانتاره‌كه داوامانكردووه هه‌ر دانیشتنێكى په‌رله‌مان بكرێت، ده‌بێت بۆ پرسى موچه و قوتى خه‌ڵك بێت ئه‌گه‌رنا رێگه ناده‌ین دانیشتنه‌كه تێپه‌ڕێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌رێم وهفدى بۆ به‌غدا ناردووه و ئێستا به‌ده‌ستى به‌تاڵ گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش وه‌ك په‌رله‌مانتاران داوایانكردووه ئه‌و وه‌فده بێنه په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ى بزانن بۆچى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق رێكناكه‌وێت، ئه‌و وه‌فده‌ش راپۆرتیان ناردووه، به‌ڵام ئه‌و راپۆرته ناتوانێت وه‌ڵامى خه‌ڵك بداته‌وه، ده‌بێت وه‌فده‌كه ئاماده‌ى دانیشتن بن بۆ رونكردنه‌وه له‌سه‌ر موچه و قوتى خه‌ڵك.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ڕۆژی شه‌ممه شاندی هه‌رێم كه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی سه‌ردانی به‌غدای كردبوو، گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.