وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی بۆ خوێندکارانی پۆلی 12 دەرکرد

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بڕیارێکی بۆ خوێندکارانی پۆلی 12 ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە دەرکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە20ی شوبات، لە نوسراوێکی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە،” لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ڕەچاوکردنی دۆخی قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڕیارماندا بەپێدانی (5) پێنج نمرەی بڕیار بە قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی”.

ئاماژەی بەوەکرد، پێنج نمرەی بڕیار بە قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە دەدرێت، بەمەبەستی بەشداربوون لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی.

May be an image of ticket stub and text

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا