لە پێنجوێن کەسێک مینی پێدا دەتەقێتەوە و گیان لەدەست دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای کاروباری مینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی هۆشیاری سەر بە ناحیەی ناڵپارێز لە قەزای پێنجوێن، دانیشتوویەکی ئەو گوندە مینێکی پێدا دەتەقێتەوە و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای گشتی کاروباری مینی سلێمانی، هاوڵاتییەکە ناوی (میقداد قادر حسێن)ـە و دانیشتووی گوندی هۆشیارە لە سنووری ناحیەی ناڵپارێز، پێنجوێن. رووداوەکە ئەمڕۆ هەینی 15ی ئەیلوولی 2023، کاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی روویداوە و هاوڵاتییەکە دەستبەجێ پاش تەقینەوەی مینەکە پێیدا، گیانی لەدەست داوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا