کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی نیسان، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا، پلەکانی گەرما بەراوارد بە تۆماری ڕۆژی پێشوو بەرزدەبنەوە.

سبەی پێنجشەممە 27ی نیسان، ئاسمان ساماڵ دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما بەراوارد بە تۆماری ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 34 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 25 پلەی سیلیزیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا