بەریتانیا سزای نوێ‌ بەسەر بەرپرسانی ئێرانیدا دەسەپێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەریتانیا بە پاساوی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ سزای نوێی بەسەر بەرپرسان و دامەزراوە ئەمنییەكانی ئێراندا سەپاند.

رۆژی هەینی7_7_2023، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سزای بەسەر 13 بەرپرس و دامەزراوەی ئێراندا سەپاندووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، سزاكان بەڕێوەبەرانی زیندانەكان كە چاودێری ئەشكەنجەدان و ئەنجامدانی “مامەڵەی نامرۆڤانە” لە ئێران دەكەن، ئەو دامەزراوانەی كە ئەركیان كۆكردنەوەی زانیاری تایبەتە بۆ رژێم، هەروەها ئەو كەسانەی كە لە رێگەی یاسا بەزۆر سەپێندراوەكانی تایبەت بە بەستنی سەرپۆش سەركردایەتی چەوساندنەوەی ژنان دەكەن، دەكەنە ئامانج.

سزاكان بریتین لە قەدەغەكردنی گەشتكردن، بلۆككردنی سەروەت و سامانەكانی ئەو كەسانە لە بەریتانیا، ئەمەش رێگریی دەكات لە رێكخراوەكانی بەریتانیا كە بازرگانی لەگەڵ كەسانی سزادراودا بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا