هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن ترسی لای به‌شێك له هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق دروستكردووه به‌وه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه نه‌توانن له ریزبه‌ندی هێزه سه‌ره‌كییه‌كاندا بمێننه‌وه و له‌بری ئه‌وه هێزی نوێ جێگه‌یان بگرنه‌وه، بەڕێوەبەری پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن دەڵێت یاسای نوێی هەڵبژاردن گۆڕانکاری بەدوای خۆیدا دەهێنێت، دەوترێت ئەمە لە بەرژەوەندی حزبە بچوکەکان نییە، بەڵام مانای ئەوەش نییە کە لە بەرژەوەندی حزبە گەورەکانیشدا بێت.
ئارام جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای کوردی بۆ هه‌ڵبژاردن سەبارەت بە سیستمی نوێی هەڵبژاردن بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند:ئەم سیستمی هەڵبژاردنە تازەیە کە پێی دەگوترێت ‘سیستمی یەکدەنگی نەگوێزراوە’ یان ‘براوەی یەکەمەکان’ کە لە بازنەیەکی هەڵبژاردندا چەند کورسییەک تیایدا دەیبەنەوە، ئەم سیستمە بۆ خۆی سیستمێکە تا ڕادەیەک گۆڕانکاری بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای کوردی بۆ هه‌ڵبژاردن وتی: سیستمەکە وەک سیستمی پێشوو نییە، بەڵکو یارییەکە گۆڕانی بەسەردا هاتووە، یان کورسی دەبەیتەوە یان دەیدۆڕێنیت، واتە بە جۆرێک نییە کە دەنگەکان پارچە پارچە لێک بدەیت و لە دواییدا کورسییەکی لێپێکبێت.
ئارام جەمال وتیشی: دەوترێت ئەم یاسایە لە بەرژەوەندی حزبە بچوکەکان نییە، بەڵام مانای ئەوەش نییە لە بەرژەوەندی حزبە گەورەکانیشدا بێت، بەڵکو هەمووان زەرەرمەندن، ئەگەر بەراوردی بکەین بە سیستمی پێشوو، ئەوا سیستمی پێشوو بۆ هەموویان باشبوو، بەڵام سیستمی تازە بە ڕێژەی جیاجیا بۆ حزبەکان باشنییە، لە زۆرەوە بۆ کەم.
روونیشیکردەوە، لەم سیستمەدا حزب لە ڕێگەی کاندیدەوە خۆی نمایشدەکات، بە پێچەوانەی سیستمی پێشوو کە کاندید لە ڕێگەی حزبەوە خۆی نمایشدەکرد و دەردەکەوت، بۆیە بە دڵنیایی گۆرانکاری ڕوو دەدات وە گۆڕانکارییەکانیش ڕەنگە ئەگەر مەسەلەی ساختەکاری و هەندێک بابەتی لێ لابەریت دڵنیام لەوەی کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان زۆر دەبێت بە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو.
گه‌وره‌ترین بڕگه‌ی ناو یاسای هه‌ڵبژاردن كێشه‌ی له‌سه‌ر بوو یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن بوو له چه‌ند رۆژی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و پرسه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه و رۆژی 29ی تشرینی یه‌كه‌میش كێشه‌ی بازنه‌كانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا چاره‌سه‌ركرا.