جێگری ئەبوبەکر بەغدادی دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا کازمی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق رایگەیاند، یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانی رێکخراوی داعش دەستگیرکرا.

لە تویتێکدا کازمی رایگەیاند، “لە کاتێکدا کە چاوی پاڵەوانەکانمان لەناو هێزەکانی ئاسایش لەسەر پاراستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی عێراق بوو، باڵی ڕەسەنی ناو هەواڵگری یەکێک لە سەختترین ئۆپەراسیۆنەکانی لە سنوورەکانی دەرەوە جێبەجێ دەکرد”.

وتیشی: لەو ئۆپەراسیۆنەدا داواکراو (سامی جاسم) سەرپەرشتیاری دارایی رێکخراوی داعش و جێگری ئەبو بەکر بەغدادی، سەرکردەی پێشووی رێکخراوەکە دەستگیرکرا.

دوێنێ یەکشەممە، کاتێک بەشداری پڕۆسەی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی کرد، مستەفا کازمی ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ دووشەممە رووداوێکی گەورەی ئەمنی رادەگەیەنێت.

RT تنفرد بنشر صور نائب أبو بكر البغدادي الذي اعتقلته المخابرات العراقية

RT تنفرد بنشر صور نائب أبو بكر البغدادي الذي اعتقلته المخابرات العراقية

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا