پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بریكاری كارەكانی سەلمان رووشدی دەڵێت، دۆخی تەندروستیی ئەو نووسەرە باش نییە، چاوێكی لە دەستداوە و ناشتوانێت قسە بكات.
رۆژی هەینی سەلمان رووشدی تەمەن 75 ساڵ، نووسەری ئەمریكی _ بەریتانی بەرەچەڵەك هیندی، لە كاتی پێشكەشكردنی وتارێك لە نیویۆرك، لەلایەن گەنجێكی تەمەن 24 ساڵ درایە بەرچەقۆ.
سەلمان رووشدی لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هامۆت لە پەنسلڤانیای ئەمریكایە و بە ئامێری دەستكرد هەناسە دەدات.
روشدی لە هەشتاكانی سەدەی رابردوودا لەسەر كتێبی (ئایەتە شەیتانییەكان) و نووسینەكانی لەسەر پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لەسەربێت)، هەڕەشەی كوشتنی لێكراوە و لە ساڵی 1989ەوە لەلایەن ئایەتوڵڵا خومەینی، رێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران فەتوای كوشتنی دراوە.
ئەو كەسەی هێرشیكردە سەر سەلمان رووشدی ناوی هادی مەتەرییە و تەمەنی 24 ساڵە، هێرشكارەكە بە 10 بۆ 15 چەقۆ و بۆكس هێرشیكردە سەر سەلمان رووشدی، پۆلیسی ئەمریكا دوای دەستگیركردنی، لە مێژووی تاوانەكانی دەكۆڵێتەوە، لەوەش دەكۆڵێتەوە ئاخۆ هێرشەكە پەیوەندیی بە فەتواكەی ئایەتوڵڵا خومەینەوە هەبووە یان نا.