وردەکاری پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی نێوان مێرکڵ و لۆکاشینکۆ ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاکانی بیلاڕوس ئاشکرایانکرد، سەرۆکی بیلاڕوس لۆکاشینکۆ، لەگەڵ ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکڵ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە.

ڕۆژی دوو شەممە ئەنجێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا لەگەڵ سەرۆکی بیلاڕوس ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ، نزیکەی 50 خولەک لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بەو هەزاران کۆچبەرانەی دەیانەوێت بچنە ناو یەکێتی ئەوروپاوە، بەڵام بەهۆی ململانێی نێوان بیلاڕوس و یەکێتی ئەوروپا ڕێگەیان پێ نادرێت.

حکومەتی ئەڵمانیاش جەختی لەوە کردەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا مێرکڵ گفتوگۆی کردووە سەبارەت بە هاوکاریکردنی مرۆیی بۆ ئەو کۆچبەرانەی لە نێوان ئەو سنورانە گیریان خواردووە.

هەروەها لە بەیاننامەیەکدا ئەڵمانیا بە فەرمی ڕەتی کردەوە، لۆکاشینکۆ وەک سەرۆکی بیلاڕوس ناو ببات.

ستیڤن زایبەرت وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا لە ماوەی پێشوودا وتی بەرلین داننانێت بە لۆکاشینکۆیا وەک سەرۆکی شەرعی بیلاڕوس، هەروەها ئەو پەیوەندییە تەنها بۆ هاوکاریی مرۆیی کۆچبەرەکان بووە.

وتیشی یەکەم پەیوەندی لە نێوان مێرکڵ و لۆکاشینکۆ بە هەماهەنگی بووە لە نێوان بەرلین و یەکێتی ئەوروپا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا