رێژەی یەدەگی زێڕ لە جیهاندا ئاشكرا كرا

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی زێڕی جیهانی ئاستی یەدەگی زێڕی ئاشكرایكردو ئەمریكا لە پلەی یەكەم و عێراقیش لە پلەی 38دایە.

ئەنجومەنەكە لەدوایین خشتەی مانگی ئازاری 2021 دا دەڵێت، “بانكە ناوەندییەكانی ئەو 100 وڵاتەی كە لەخشتەكەدا لیستكراوە 35 هەزارو 244 هەزار تۆن زێڕیان هەیە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەڵمانیا بە دووەم وڵات دێت بۆ بوونی رێژەی یەدەگی زێڕ دوای ئەمریكا، هاوكات سندوقی دراوی نێودەوڵەتیش لە پلەی سێیەمدایە.

بەپێی ریزبەندی لیستەكەیان، لەسەر ئاستی جیهان عێراق لە پلەی 38دایەو پارێزگاری لە پێگەی كردووە، هاوكات لە پلەی پێنجەمی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ بوونی زۆری رێژەی زێڕ.

ئەنجومەنی زێڕی جیهانی باسی لەوەكردووە، ئۆزبەكستان دیاریترین كڕیاری زێڕ بووە لە ماوەی ئەم مانگەدا، توركیاش زۆرترین فرۆشیاری هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا