ڕاگەیەندراوێكی گرنگ لە لیژنەی باڵای هاوپەیمانی کوردستانەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی باڵای هاوپەیمانی کوردستان رایدەگەیەنێت “هاوپەیمانیەتییه‌كه‌ هەنگاوێکی بوێرانەی یەکێتیی و گۆڕانە لە پێناو بەرژەوەندی باڵای میللەت و هێنانەدی یەکریزی نیشتیمانیی و نەتەوەیی و یەک دەنگی کورد لە بەغدا”.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی لیژنەی باڵای هاوپەیمانی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تەموزی 2021، یەکەمین کۆبونەوەی لیژنەی باڵای هاوپەیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی هاوپەیمانیەتیەکە ئەنجامدرا و لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی ھەنگاوە کرداریەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتن و هاوپەیمانی نێوان یەكێتی و گۆران كرا بڕیاری پێویستی لەبارەوە درا.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، کۆبونەوەکە، شێوازی کاری هاوبەش و نەخشە رێگای جێبەجێکردنی بۆ داهاتووی هاوپەیمانیەتیەکەی دیاری کرد و، بریار درا لەسەر چالاککردنی کاری لیژنە سەرەکی و لیژنە ھاوبەشەکانی دیکە لەسەر ئاستی بازنەکانی ھەڵبژاردن.

جەختیشکرایەوە کە یئەو هاوپەیمانیەتیە هەنگاوێکی بوێرانەی یەکێتیی و گۆڕانە لە پێناو بەرژەوەندی باڵای میللەت و هێنانەدی یەکریزی نیشتیمانیی و نەتەوەیی و یەک دەنگی کورد لە بەغدا، کە لە داهاتوودا دەتوانرێت ببێتە فاکتەرێکی بەهێز بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەرو هەموویانەوە کێشە داراییەکان و دابینکردنی موچە و شایستە داراییەکان.

https://fb.watch/v/1TZqfp7At/

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا