هەپەگە وەڵامی دژە تیرۆری کوردستان دەداتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هەپەگە لەبارەی بۆردومانی سنورەکانی بامەڕنێی سەربە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کە بووەهۆی شەهیدبوونی سێ کەس کە دووانیان منداڵ بوون، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

هەپەگە لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، “26ی ئایار لە دەوروبەری ناحیەی بامەرنێی ئامێدی، دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر خەڵكی ئێمە لە باشوری کوردستان کە لە سەیران بوون و لە ئەنجامدا سێ کەس شەهیدکران کە دووانیان منداڵ بوون. سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدانی کوردستان و هەموو گەلی کوردستان دەکەم، هیوای باشبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. ئەنجامی پەیوەندی نەرێنی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک و سیاسەتی هەڵە، بە کۆمەڵکوژی بامەڕنێ جارێکی دیکە ئاشکرا بوو”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هەندێک بەرپرسی پەدەکە و میدیای پەدەکە بە تاوانبارکردن هەوڵ دەدەن، رووداوەکان بخەنە ئەستۆی گەریلا. ئەم هەوڵدانە ئەنجامی ترسە لە ناڕەزایی رەوای گەلەکەمان. بەڵام گەلەکەمان بەهۆی ئەوەی کە خۆی راستیەکانی بینیوە و دەزانێت، گوێ ناداتە ئەو تاوانباریانە”.

جەختی لەوەشکردەوە، “گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆ پاراستنی شەرەفی گەلی کورد و پاراستنی باشوری کوردستان باجی قورس دەدات و بە شێوەیەکی فیداییانە شەڕ دەکات. لە دۆخێکی بەم شێوەیەیەدا، پەدەکە کە کۆمەڵکوژی داگیرکەران لەسەر گەلی کورد بە رەوا پیشان دەدات، پێویستە ئیدی دەست لەم هەوڵە هەڵانە هەڵبگرێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممە پەیجی دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، “پەکەکە دوو مووشەکی ئاراستەی گوندی ئەرەدنای سەر بە ناحیەی بامەڕنێی قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کردووە و بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی شەهید بوون و دوو هاووڵاتیی دیکەش بریندارن”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا