نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لەماوەی دوو مانگی رابردوودا تۆمارکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەهۆی گەشەی ئابووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و زۆربوونی خواستی چین لەسەر نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (28-1-2024)، نرخی نەوتی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنتی دەریای 1 دۆلار و 12 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 83 دۆلار و 55 سەنت، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 65 سەنت بەرزبووەوە و بە 78 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بەهای نەوت لەمڕۆدا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لەماوەی دوو مانگی رابردوودا، کۆتا جار نەوت 83 دۆلاری تێپەڕاندبێت، مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوو بوو.

هەردوو جۆرەکەی نەوت لەم هەفتەیەدا نزیکەی %6 بەرزبووەتەوە، ئەمەش یەکەمین جارە لەسەرەتای درووستبوونی ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە روودەدات.
تیم ئیڤانس، شرۆڤەکاری سەربەخۆی بواری نەوت لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نەوت لە رۆژی یەکشەممەدا ووتی، “پێشکەوت و گەشەی ئابووری لە چین و گەشەی بەرهەمهێنانی بەرهەمی ناوخۆ لە ئەمریکا، هەروەها کەمبوونەوەی داتاکانی هەڵاوسانی ئابووری ئەمریکا، بەردوامیی مەترسییە جیۆپۆلیتیکەکان و کەمبوونەوەی قەبارەی سووتەمەنی کۆگاکراوی ئەمریکا وایکرد کە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە”.

بەشێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، مەترسییەکانی بەردەم هەناردەکردنی نەوتە لەرێگەی دەریای سوورەوە؛ وتەبێژی سەربازیی حوسییەکانی یەمەن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانیان لەنزیک دەریای سوور ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامداوە کە تێیدا کەشتییەکی بارهەڵگری نەوت لە کەنداوی عەدەن کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگر لەسەر کەشتییەکە کەوتووەتەوە.
کەمبوونەوەی قەبارەی ئاستی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا بەشێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەهای ئەو کاڵا ستراتیژییە، کەمبوونەوەی ئاستی نەوتی کۆگاکراو لە کۆگاکانی ئەمریکا لە ئۆکلاهۆما، فشار لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا دادەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا