تەندروستی ئێران: قوربانیانی کۆرۆنا لە شەڕی عێراق و ئێران زیاترە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەیشتووەتە 113 هەزار کەس و ژمارەی توشبووانیش گەیشتووەتە زیاتر لە پێنج ملیۆن حاڵەت.

لەلایەکی دیکەوە سیستمی تەندروستی ئێران باس لەوە دەکات، “ژمارەی راستەقینەی قوربانیانی کۆرۆنا چوار هێندەی ئەو ئامارانەیە کە لایەنە فەرمییەکانی سەربە حکومەتی ئێران بڵاویدەکەنەوە”.

لەوبارەیەوە بەهرام عەین ئیلاهی، وەزیری نوێی تەندروستی ئێران رایگەیاند، نزیکەی 240 هەزار کەس لە شەڕی عێراق و ئێراندا گیانیان لەدەستدا، بەڵام ئەو شەڕە ماوەی هەشت ساڵی خایاند، لەکاتێکدا تەنیا لەماوەی 18 مانگدا 113 هەزار کەس بەهۆی کۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە، بەپێی ئەم بەراوردە قوربانیانی کۆرۆنا لە شەڕی عێراق و ئێران زیاترە.

بەپێی ئەو ئامارانەی وەزیری تەندروستی ئێران ئاماژەی پێدەکات، لە ئێستادا تێکڕای گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران لە رۆژێکدا 600 حاڵەتە و ئەمەش ژمارەیەکی هێجگار گەورەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا