پۆڵەتیك پرێس:
محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ پۆڵەتیك پرێس باسی چەند تەوەرێك دەكات.
لەسەرەتای چاوپێكەوتنەكە، محەمەد حاجی مەحمود باس لەدۆخی عێراق دەكاتو دەڵێت: دۆخی عێراق زۆر خراپە، بەشێوەیەك ئێستا شتێك نییە بەناوی وڵاتی عێراقەوە، چونكە هەموو شێواوە بەسەر یەكدا.
لەبەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەدا، محەمەد حاجی مەحمود باس لەپەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتو یەكێتی نیشتمانی دەكاتو دەشڵێت: نابێت پارتیو یەكێتی بۆ كۆبوونەوە مەرج دابنێن، هەروەها بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەش پێویستیان بەنێوەندگیر نییە.
سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان هەر لەچاوپێكەوتنەكەدا ئاماژە بەگفتوگۆكانی نێوان هەولێرو بەغدا دەكاتو لەبارەی ئەوەی ئەگەر هەردوولا نەگەنە رێككەوتن، هەرێم هیچ كارتێكی فشاری لەبەرانبەر بەغدا بەدەستەوەیە دەڵێت: بەڵێ هەرێم سێ كارتی بەدەستەوەیە، یەكێكیش لەكارتەكان ریفراندۆمی سەربەخۆییە، كە هەمیشە وەك كارتێك دەتوانرێت بەرانبەر بەغدا بەكاربهێنرێت.