قوباد تاڵەبانی و كونسوڵی ئەمریكا تاوتوێی چەند پلانێك دەكەن بۆ پێشخستنی هونەر لە كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی و كونسوڵی ئەمریكا لەسەر چۆنییەتی پشتگیریكردنی چالاكییە كلتوری و هونەرییەكان لە سلێمانی كۆبوونەوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ئێرڤن هیكس كۆنسوڵی گشتیی ئەمریكا تاوتوێی چەند پلانێكی هاوبەشیان كرد بۆ چۆنییەتی پشتگیریكردنی چالاكییە هونەری و كلتورییەكانی پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان.

لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی سێ شەمە 18ی ئۆكتۆبەری 2022 بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی دا بە پێگەی مێژوویی سلێمانی لە بواری رۆشنبیری و هونەری و كلتوریدا و ڕوونیكردەوە كە بۆچی گرنگە لەم قۆناغەدا زیاتر پشتگیری لە چالاكییە كلتوری و هونەرییەكان لە سلێمانیدا بكرێت.

لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چەند پلان و بیرۆكەیەك كرا كە ئەمریكا و حكومەتی هەرێم پێكەوە كار بكەن بۆ پەرەپێدانی چالاكییە كلتوری و هونەرییەكان لە كوردستان بە گشتی و لە سلێمانی بە تایبەتی. هەر لەم چوارچێوەیەدا ئاماژە بە پرۆگرامەكانی ئەمریكا كرا كە زیاتر لە 18 پرۆگرامیان هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی تواناكان و تاوتوێی ئەوەكرا كە چۆن كەڵك لەهەندێ لەو پڕۆگرامانە وەربگیرێت بۆ پەرەپێدانی چالاكییە كلتورییەكان لە سلێمانی.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی بەهێزكردنی پەیوەندییە هونەری و كلتورییەكانی نێوان كوردستان و ئەمریكا كرا و هەردوولا هاوڕابوون پێكەوە كاربكەن بۆ دروستكردنی پردێك بۆ پەیوەندیی لەنێوان هونەرمەندانی كوردستان و ئەمریكا.

لە تەوەرێكیتری كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی باسی لە گرنگی بە پیشەیی كردنی هونەر كرد لە كوردستان تا هونەرمەندانی كوردستان مافیان پارێزراوبێت و بتوانن ژیان و گوزەرانیان لەڕێی بەرهەمە هونەرییەكانی خۆیانەوە دابین بكەن. لەمبارەیەوە داوایكرد ئەمریكا یارمەتی حكومەتی هەرێم بدات لە بە پیشەیی كردنی هونەر لە كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا