هەفتەی داهاتوو شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە هەفتەی داهاتوو، شاندی دانوستانکاری هەرێم سەردانی بەغدا بکات و مەبەستی سەردانەکەش، گەڵاڵەکردنی پرۆژەیاسایەکی هاوبەشە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەموارکردنەوەی ئەو مادانەی یاسای بوودجە کە پەیوەستن بە پشکی هەرێمی کوردستان.

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو وەزارەتی دارایی و نەوتی عێراقی کۆدەبێتەوە.

سەردانەکەی شاندی هەرێم پاش سەردانەکەی شاندی باڵای وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دێت لە رۆژی 18ـی تشرینی یەکەم بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم و تێیدا گفتوگۆیان لەبارەی کێشەکانی بەردەم نەناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا