پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “روسیا هێزێکی زیاتری ناردووەتە سنوورەکانی ئۆکرانیا و لە هەر ساتێکدابێت دەچێتە ناو خاکی ئۆکرانیا”.
ئەمڕۆ هەینی ئەنتۆنی بلینکن ئاماژەی بەوەکرد، “وەک پێشتریش وتمان، ئێمە ئێستا لەبەردەم پەنجەرەیەکی کاتیی داین و لە هەر ساتێکدا بێت ئەگەری هەیە داگیرکاری ڕووبدات”.
جەختی لەوەشکردەوە، “ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی فەرمانبەرەکانی لە باڵیۆزخانەکەی لە ئۆکرانیا و داواکارییەکەی جۆ بایدنیشی دوپاتکردەوە بۆ جێهێشتنی ئۆکرانیا بەزووترین کات”.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە هاوڵاتییانی ئەمریکا کرد کە لە ئۆکرانیان، بەزووترین کات ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.