لە ئەمریکا کوتان دژی کۆرۆنا دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا مۆڵەتی ڤاکسینی فایزەری راگەیاند و وتی: رەنگە لەماوەی ئەم چەند رۆژەدا پڕۆسەی کوتان لە ئەمریکا دەستپێبکات.

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا مۆڵەتی بەکارهێنانی خێرای داوە بە ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەر و بیۆنتێک کە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەرەیانپێدا و دەرکەوت بەڕێژەی ٪٩٥ چالاکە.

ئیدارەکە باسی لەوەش کرد، ڤاکسینی فایزەر دەدرێت بە کەسانی ١٦ ساڵ و سەروو ١٦ ساڵ، وتیشی: لە یەکەم بەشی کوتانەکە رەنگە ئەو کەسانەی لە بواری چاودێری تەندروستی کاردەکەن لەگەڵ کەسانی بەتەمەن پێش هەمووان ڤاکسین وەربگرن.

بۆ یەکەم جار و هەر لە ماوەی ئەم مانگەدا، ڤاکسینی فایزەر و بیۆنتێک لە بەریتانیا پەسەندکرا و رۆژی سێشەممەی رابردوو لەو وڵاتە دەستکرا بە کوتان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا