لە هەولێر خۆپیشاندانی جوتیاران بەڕێوەچوو

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی هاوردەكردنی بەرهەمی پەتاتە لەسنورەكانەوە، ژمارەیەك لە جوتیارانی هەولێر لەبەردەم وەزارەتی كشتوكاڵ خۆپیشاندانیان ئەنجام داو بەرهەمەكانیان فڕێدا.

ئەو جوتیارانە ئاماژەیان بەوەكرد، چوونەتە بەردەم وەزارتی كشتوكاڵ تا پەیامێك بەوەزیر بدەن، تاوەكو لەدەرەوە بەرهەمی كشتوكاڵی نەهێنرێتە هەرێمەوە.
ئاماژەیان بەوەشكرد، وەزیری كشتوكاڵ خۆی بڕیاریداوە لە یەكی نیسانەوە تاوەكو 15ی مانگی 11ی ئەمساڵ بەرهەمی پەتاتە هاوردەی هەرێم نەكرێت لە سنورەكانەوە، بەڵام هاوردەكردنی پەتاتە بەردەوامە.

لای خۆشیەوە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ بە جوتیارانی راگەیاند، ئەو تەنها دەتونێت بڕیار دەربكات، بەڵام راگرتنی بەقاچاغ هێنانی بەروبومە بیانییەكان لە دەسەڵاتی ئەودا نییە.

ئەوەش چەندەمینجارە جوتیارانی هەرێم بەهۆی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەكانیان و هاوردەكردنی بەرهەم لەسنورەكانەوە گردبوونەوە ئەنجام دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا