پۆڵه‌تیك پرێس:
چوار كه‌س له گوندێكی سه‌ر به‌ناحیه‌ی دێگه‌ڵه كوژران، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پۆلیسی كۆیه هۆكاره‌كه‌ی بۆ پۆڵه‌تیك ئاشكراده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كۆیه به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی گوندی “ئەشکەوت سەقا” كێشه له‌سه‌ر زه‌وی و زار هه‌بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌كه یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه په‌نایان بۆ شه‌ڕ بردووه به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌شه‌وه چوار كه‌س كوژراون.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆڵه‌تیك باسی له‌وه‌شكرد، له‌یه‌كێك له بنه‌ماڵه‌كان باوكێك و دوو كوڕ و له‌بنه‌ماڵه‌كه‌ی دیكه‌ش كوڕێكیان كوژراوه.
پاش ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڕه‌وشه‌كه ده‌گه‌نه ناوچه‌كه و برینداره‌كان كه ژماره‌یان سێ كه‌س بووه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر، دووباره له‌وێش جارێكی دیكه گرژیی و ته‌قه‌كردن له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌كه دروستبووه‌ته‌وه و كه‌سێكی دیكه‌ش له‌وێ برینداربووه.