پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە یەکەم ڕۆژی جەژنەوە زیاتر لە 20 شوێن بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان سزادراون. وتیشی، “29 کەسیش بەهۆی سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی قەسابخانەکان دەستگیرکراون”.
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکان جەمال ئاماژەی بەوەکرد، “ئەو 29 کەسەی دەستگیرکراون پابەند نەبوون بەو ڕێنماییانەی تایبەت بە قوربانیکردن دەرمانکردبوون وڕوبەڕوی یاسا کراونەتەوە”.
جەختی لەوەشکردەوە، لە جەژندا لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچوون و سەردانەکانیان چڕتر کردووەتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی پەتای خوێن بەربوون لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەرجەم ئەو شوێنانەی تێكدا بەشێوەیەكی ناتەندروست و نایاسایی و دوور لە رێنماییەكانی ڤێتێرنەری ئاژەڵی لێ سەردەبڕن.