حكومەتی عێراق 400 ملیۆن دینار بۆ قەرزی بچوك تەرخان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی عێراق بۆ هاوكاریكرنی پرۆژەی بچوك و پاڵپشتی سندوقی قەرز، 400 ملیار دیناری لە بودجە تەرخان كردووە.

رۆژی یەكشەممە19_2_2023، ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی عێراق، وتارێكی لە كۆنفرانسی ساڵانەی پڕۆژەكانی بازرگانی پێشكەش كرد، كە لەلایەن بەشی كار و ڕاهێنانی پیشەییەوە ئەنجام درا، بە پاڵپشتی ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاوكاری نێودەوڵەتی.

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە وتارەكەیدا وتی، وەزارەت كاردەكات بۆ پاڵپشتیكردنی پڕۆژە بچووكەكان بە تەرخانكردنی نزیكەی 400 ملیار دینار لە بودجەی گشتی بۆ پاڵپشتیكردنی سندوقی قەرزەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەت هەوڵدەدات ئەو قەرزانەی دەدات بیكاتە قەرزی بەرهەمدار بۆ پڕۆژەی ڕاستەقینە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا