یەكێتی لەبارەی ژەهرخواردكردنی چەند سەركردەیەك هۆشداریی توند دەدات

پۆڵەتیك پرێس

سۆشیال میدیای نزیك لە یەكێتی لە بارەی پرسی ژەهرخواردكردنی چەند سەكردەیەكی حزبەكەیەوە رایگەیاند، ئەو بابەتە پرسێكی جدییەو لێكۆڵینەوەی وردی لەسەر ئەو تاوانە دەكەن و كاردانەوەكان زۆر توندو یەكلاكەرەوەن.

ئەو میدیایانە باس لەوە دەكەن، جگە لە بكەری ژەهرخواردكردنی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی، تائێستا بكەری ژەهرخواردكردنی هیچ سەركردەیەكیتری یەكێتی ئاشكرا نەكراوە.

دەشڵێن، “دوای لێكۆڵینەوە و ئاشكراكردنی بكەری ئەم تاوانانە، یەكێتی كاردانەوەی زۆر توند و یەكلایكەرەوەی دەبێت”.

پێشتریش بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی ئاشكرایكرد ژەهر خوارد كراوە، شەوی رابردوش میدیا نزیك لە مەلا بەختیار هەواڵی ژەهر خواردنی ئەو بەرپرسەی یەكێتی پشتڕاستكردەوە.

ئەمڕۆش سەرچاوەیەكی نزیك لە حەسەن نوری ناسراو بە وەستا حەسەن ئاشكرایكرد، ناوبراو ژەهرخواردكراوەو ئەنجامی پشكنینەكانیش لە ئەڵمانی دەریخستووە وەستا حەسەن ژەهرخوارد كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا