لە شیلادزێ هێزە ئەمنییەكان چەند گەنجێك دەستگیردەكەن

پۆڵەتیك پرێس

بەتۆمەتی بانگەشەكردن بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان هێزێكی ئەمنی دەمامكدار لە قەزای شیلادزێی سەر بە پارێزگای دهۆك چەند گەنجێك دەستگیردەكەن.

سەرچاوەیەك لە شیلادزێ بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هێزە ئەمنییەكان دەمامكداربوون و لەناو بازاڕ چەند گەنجێكیان دەستگیركردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەستگیركردنی ئەو كەسانە بەتۆمەتی ئەوەبووە كە گوایە لەرێگەی پۆستی فەیسبوكەوە بانگەشەیان بۆ خۆپیشاندان كردووە.

وتیشی، “ناشزانرێت ئەو هێزە ئەمنییە سەر بەكام دەزگای ئەمنی بوون، چونكە دەمامكداربوون”.

لەچەند مانگی رابردوشدا بەتۆمەتی بانگەشەكردن بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان هێزە ئەمنییەكانی دەڤەری بادینان چەندین كەسیان دەستگیركرد كە تائێستاش بەشێك لەوكەسانە ئازاد نەكراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا