سبەی شاندی هەرێم بۆ پرسی بودجەو نەوت دەچنەوە بەغدا

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند، سبەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكاتەوەو لەبارەی نەوت و بودجەی هەرێمەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەكەن.

فارس عیسا، بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بڕیارە سبەی شاندی باڵای حكومەتی هەرێم، كە هەمان شاندی رابردووە، سەردانی بەغدا بكاتەوە تاوەكو لەبارەی نەوت و بەشە بودجەی هەرێمەوە بگەنە رێككەوتن.

پێشتریش سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاندبوو كە رۆژی سێ شەمە شاندەكەی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەنەوە.

پێشتر بڕیار بوو سەردانەكە لەرۆژی یەكشەمە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆكاری نادیار خرایە رۆژی سێ شەمەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک