پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، دووبارە بوونەوەی هەمان سیناریۆی رۆژی شەممەی رابردوو، ئەگەرێكی بەهێزە چونكە تا ئێستا لایەنەكان نەگەشتوونەتە رێككەوتن و گۆڕانكاری نوێش رووینەداوە.
جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەگەری دووبارە بوونەوەی هەمان سیناریۆی رۆژی شەممە هەیە، چونكە تا ئێستا نە یەكێتی و پارتی لە ناو كورد و نە سەدر و مالكی لە ناو شیعە نەگەشتوونەتە رێككەوتن و گۆڕانكاری نوێ رووینەداوە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو وتی: ئێمە ناڕازین لە پەرتەوازیی نێوماڵی كورد، لەبەرئەوە بایكۆتی كۆبوونەوەمان كردووە نەك ئەوەی پشتگیری لایەنێك دژی لایەنێكی تر بكەین، ئێمە لەگەڵ پەرتەوازەیی نێوماڵی كوردنین چونكە خۆمان لە بەغدا كەمینەین.
وتیشی: هیچ كەس هەڕەشەی لێنەكردووین و كەسیش بەرتیلی نەداوینەتێ بۆخۆشمان نە هەڕەشە لەكەس قبوڵ دەكەین و نە بەرتیل لە كەس وەردەگرین، ئێمە هێزێكین بۆ خۆمان خاوەن بڕیار و هەڵوێستی خۆمانین.