ئەحمەدی حاجی رەشید: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ هەرێم شۆكهێنەربوو

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی شۆكهێنەرە بۆ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان چونكە پێشبینیان نەدەكرد لەم كاتەی ئێستادا بڕیارێكی لەو جۆرە بدرێت.

ئەحمەد حاجی رەشید بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی شۆكهێنەرە بۆ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان چونكە پێشبینیان نەدەكرد لەم كاتەی ئێستادا بڕیارێكی لەو جۆرە بدرێت.

ئەحمەد حاجی رەشید وتی: مێژووی تۆماركردنی ئەم سكاڵایە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2012 كە وەزیری نەوتی عێراق لەسەر ئاشتی هەورامی تۆماری كردووە، سكاڵایەكی دیكە هەیە لە ساڵی 2019 ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە دژی پەرلەمانی كوردستان تۆماری كردووە لەسەر نادەستووربوونی یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، جگە لەم دوو سكاڵایە سكاڵایەكی دیكە هەیە كە لە ژووری بازرگانی پاریسە كە وەزیری نەوتی عێراق لە دژی دەوڵەتی توركیا تۆماری كردووە، بەبێ‌ ئاگاداری حكومەتی فیدراڵی، بەوەش پێشێلی چوار رێككەوتنی نێودەوڵەتی كردووە، جگە لەوەش سكاڵایەكی نوێ‌ هەیە لەسەر ئەوەی ئەو كۆمپانیایانەی نەوتیی هەرێمیان كڕیوە كۆمپانیای ئیسرائیلین، بۆیە دەبێت چاوەڕێی ئەم سكاڵایەش بكەین بزانین دەرەنجام و لێكەوتەكانی چی دەبێت.

روونیشیكردەوە، هەركەسێك لەم دۆسیەیەی هەرێم تێوەبگلێت وەك رۆتینێكی یاسایی یەكەم كار دەست بەسەر موڵك و ماڵی گواستراوە و نەگواستراوەیدا دەگیرێت، بۆ هاتووچۆكردنیش بۆ دەرەوەی وڵات ناتوانێت هیچ گەشتێكی ئاسمانی بكات بەڵام لە رێگای وشكانیەوە دەتوانێت.

رۆژی سێشەممە 15_2_2022، دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بەبێ رەزامەندی بەغداد دانیشتنێكی ئەنجامدا و بڕیاریدا كە یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی دەستورە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا