قوباد تاڵەبانی: دەمانەوێت لە بەغدا بەهێزبین بۆ بەدەستهێنانی مافەكانمان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هاوپەیمانی كوردستان دەیەوێت لە بەغدا یەك دەنگ و یەك هەڵوێستبێت بۆ بەگری لە مافە رەواكانی میللەتەكەمان، چونكە زۆربەی كێشەكانی هەرێم لە بەغداوە چارەسەردەكرێن.

لە لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا لە بەغدا، قوباد تاڵەبانی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان رایگەیاند: ئێمە ئەمڕۆ لەبەغداین لەگەڵ هەموو كاندیدانی هاوپەیمانی كوردستان بۆ ئەوەی چەند پەیامێك بگەیەنین، پەیامی یەكەممان ئەوەیە بۆ میللەتی خۆمان و سەرجەم دەنگدەرانی عێراق هاوپەیمانی كوردستان هاوپەیمانێتییەكە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان پێكهاتووە كە بڕیارمانداوە بەیەكەوەبین، چونكە “بەیەكەوە بەهێزترین”، بۆیە ئەمڕۆش لێرەین كە ئەوە پیشانبدەین كە ئەم هەڵبژاردنە پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە و بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە، بۆیە لێرەین بۆ پشتیوانیكردنی ئەو كاندیدانەی هاوپەیمانی كوردستان كە لە بەغدا خۆیان كاندید كردووە، هەم بۆ ئەوەیە كە پەیامێك بگەیەنین كە زۆربەی كێشەكانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە چارەسەردەكرێن بۆیە دەمانەوێت لە بەغدا پێكەوە كاربكەین و بەهێزبین بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواكانی میللەتەكەمان.

وتیشی: ئەم هەڵبژاردنە بۆ كورد چارەنوسسازە، بۆیە ئێمە لە بەغدا دەمانەوێت یەكگرتووبین و پێكەوە كاربكەین تا بەهێزتربین، تا بتوانین بەرگری لەمافە رەواكانی میللەتەكەمان بكەین و شەڕی دابینكردنی مووچەو بودجەی میللەتەكەمان بكەین كە ئەوانە تەنها لە بەغداوە چارەسەردەكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا