پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت لەبارزاڕەكانی بەرزبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش دوای دابەزینی نرخەكەی لەدوو رۆژی رابردوودا.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 22 سەنت بەرێژەی 0.48 لەسەدا بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 45.74 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 20 سەنت بەرێژەی 0.41 لەسەدا بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 49.06 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكاو دەستپێكردنی هەڵمەتی كوتانە بەڤاكسینی كۆرۆنا لەوڵاتی بەریتانیا.