عێراق:دەرگای پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق ڕایگەیاند، دەرگای پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ ناوخۆییەکان دەکرێتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق ئاشکرایکرد،” لە ئەمڕۆوە 2ی ئایار دەرگای پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵای دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا کرایەوە و خوازیاران دەتوانن بەڕێگەی ئۆنلاین فۆڕمی پێشکەشکردن پڕبکەنەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەڕێکەوتی 20ی مانگی حوزەیران تاقیکردنەوەی توانستی بۆ هەر سێ ئاستەکە ئەنجامدەدرێن.

ڕوونیکردەوە، لەسەرجەم زانکۆکان 13 هەزار و 305 کورسی لەهەموو بوارەکاندا تەرخانکراوە و بەپێی پێوەری کێبڕکێ پڕدەکرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا