چین مانۆڕێكی ئەنجامدا و تایوانیش دەڵێت ئامادەین بۆ جەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كاردانەوەی سەردانەكەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان، چین مانۆڕی سەربازی لە ئاوەكانی دەوروبەری دوورگەی تایوان دەستپێكردوو و چەند هاوەنێكی هەڵدا، تایوانیش دەڵێت ئامادەن بۆ جەنگ.

مانۆڕە سەربازییەكەی چین بەیانی ئەمڕۆ دەستیپێكردووە و بە گەورەترین مانۆڕ دادەنرێت كە لەدەوروبەری تایوان ئەنجامیبدات، بڕیارە ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بێت و چەندین ناوچە دەگرێتەوە.

هێزە چەكدارەكانی تایوانیش رایانگەیاند، ئەو مانۆڕە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی خۆرهەڵاتی ئاسیا دروست دەكات و بەبێ ئەوەی جەنگیان بوێت ئامادەن بۆ جەنگ.

وەزارەتی بەرگری تایوانیش رایگەیاند، چین 27 فڕۆكەی جەنگی رەوانەی ناوچەكە كردووە و 22 یان هێڵی جیاكەرەوەی نێوان چین و تایوانی تێپەڕاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا