پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات داوای لەهاوپەیمانانی نێودەوڵەتی کرد ژن و منداڵ و چەکدارانی داعش کە هێشتا لەرۆژئاوای کوردستاندان بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان.
لەتویتێکدا مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆدەبنەوە بەمەبەستی بەزاندنی تەواوەتی چەکدارانی داعش، وتیشی: پێویستە لەبیرمان نەچێت هێشتا دەیان هەزار ژن و منداڵ و چەکداری داعش لەکەمپ و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی رۆژئاوای کوردستاندا بوونیان هەیە.
هاوکات، داوایکرد هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی یارمەتیدەر بن لەگەڕاندنەوەی ئەو کەسانە بۆ وڵاتانی خۆیان و پشتیوانی بەرنامەی خوێندن و روبەڕوبوونەوەی توندوتیژی بکەن و هاوکاربن لەسەقامگیری و بوژاندنەوەی ئابووری لەناوچە ئازادکراوەکان بەمەبەستی چارەسەرکردنی هۆکارەکانی توندڕەوی.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە کۆمەڵە چەکدارەکانی داعش.