پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەڵبەندی دهۆكی یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، حزبی دەسەڵات لە دهۆك بەبڕینی سەرچاوەی داهات هەڕەشە لە ئەندامەكانیان دەكات و رایدەگەیەنێت ئەوان بەم كارە ناشایستە ولاوازانە وابیر دەكەنەوە كە هێزی لایەنگران و پشتیوانانی یەكگرتوو لاواز بكەن..بەڵام ئەم كارە باشترین بەڵگەیە لەسەر ترسی دەسەڵات لە هێز و جەماوەری دلسۆزی و چاكخواز و دژی گەندەڵی ئەوانەی لە دەوروبەری پڕۆژەكانی یەكگرتوو كۆبوونەتەوە.
لە روونكردنەوەیەكدا مەڵبەندی دهۆكی یەگكرتوو رایگەیاند: پرۆسەی هەڵبژاردن ڕێگایەكی شارستانییە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەری خەڵكی بە شێوازێكی مەدەنیانە…بەڵام بەداخەوە لە دەستپێكردنی هەر پرۆسەیەكی هەڵبژاردن وەك نەریتێكی دواكەوتوو و كۆن دووبارە لایەن و حیزبی دەسەڵات هەوڵی ناشرینكردنی ئەم پرۆسەیە دیموكراسیە دەدەن و بەكار هێنانی چەندین ریگای ناشیاو بۆ بەدەستهێنانی دەنگ بەتایبەت هەڕەشەكردن لە خەڵكی بە بڕینی سەرچاوەی داهاتی ژیانیان یاخود بە نەبونی هەلی دامەزراندن بۆ كادر و لایەنگرانی حیزبی ئۆپۆزسیۆن و ركابەرەكانیان.
دەقی روونكردنەوەكە:
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
ب / ڕونكردنەوە
جەماوەری سەربەرز وئازادی خواز
پرۆسەی هەڵبژاردن ڕێگایەكی شارستانییە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەری خەڵكی بە شێوازێكی مەدەنیانە…بەڵام بەداخەوە لە دەستپێكردنی هەر پرۆسەیەكی هەڵبژاردن وەك نەریتێكی دواكەوتوو و كۆن دووبارە لایەن و حیزبی دەسەڵات هەوڵی ناشرینكردنی ئەم پرۆسەیە دیموكراسیە دەدەن و بەكار هێنانی چەندین ریگای ناشیاو بۆ بەدەستهێنانی دەنگ بەتایبەت هەڕەشەكردن لە خەڵكی بە بڕینی سەرچاوەی داهاتی ژیانیان یاخود بە نەبونی هەلی دامەزراندن بۆ كادر و لایەنگرانی حیزبی ئۆپۆزسیۆن و ركابەرەكانیان.
ئەوان بەم كارە ناشایستە ولاوازانە وابیر دەكەنەوە كە هێزی لایەنگران و پشتیوانانی یەكگرتوو لاواز بكەن..بەڵام ئەم كارە باشترین بەڵگەیە لەسەر ترسی دەسەڵات لە هێز و جەماوەری دلسۆزی و چاكخواز و دژی گەندەڵی ئەوانەی لە دەوروبەری پڕۆژەكانی یەكگرتوو كۆبوونەتەوە.
ئێمە لە یەكگرتووئیسلامی كوردستان لەو باوەڕەداین ئیرادە و هێزی گۆڕانكاری و نەهێشتنی گەندەڵی لە ناو جەماوەری خۆشەویستدا بەرەوزیاد بوون و بەرفراوانیە، ئیتر كەلتور و سیاسەتی برسیكردن و كڕین و فرۆشتنی ویژدانی خەڵكی هەژار بەسامانی گشتی بەرەو هەڵوەرین و شەرمەزاری دەروات ئەوە بازاڕێكی لەناو چوو و سەرنەگرتووە، بێگومان ئەم رەفتار و كولتورە زیاتر دواڕۆژی خەڵكی تاریك دەكات زیانیان پێدەگەیەنیت و بێ هیوایی پەیدا دەكات.
لە كۆتایی سەركەوتن هەر بۆ چاكخواز و دلسۆز و دەستپاك و ئازادیخوازانە
راگەیاندنی مەڵبەندی سێ یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان
14_9_2021