پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق پلانی هەیە کەشتییەکی گەورەی پێشکەوتوو لە کۆمپانیاکانی جیهان بکڕێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتەکە پلانی بەرفراوانی بۆ کڕینی کەشتییەکی نوێ و پێشکەوتوو هەیە، بەمەبەستی زیادکردنی ژمارەی کەشتییەکانی کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی دەریایی.
ڕوونیشیکردەوە، بەندەری گەورەی فاو، کە لەلایەن کۆمپانیایەکی کۆرییەوە جێبەجێدەکرێت بەڕێژەی %41 جێبەجێکردنی کارەکانی پێنج بەشەکەی تەواوبووە.
وەزارەتی گواستنەوەی دەریایی عێراق لەئێستادا خاوەنی شەش کەشتی گەورەیە و بەکڕینی کەشتییەکی گەورەی دیکە دەیەوێت ژمارەیان زیادبکات.