كۆمەڵی ئیسلامی سەركردایەتی نوێ‌ هەڵدەبژێرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەمڕۆ هەینی دووەم و كۆتا رۆژی بەڕێوەچوونی كارەكانی چوارەمین كۆنگرەی كۆمەڵی ئیسلامییە، تیایدا ئەنجامی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەركردایەتی ئەو حزبە ئاشكرادەكرێت و پەیڕەوی ناوخۆی چوار ساڵی داهاتووی كۆمەڵ پەسەند دەكرێت.

بەپێی خشتەی بەرنامەكانی چوارەم كۆنگرەی كۆمەڵی ئیسلامی ئەمڕۆ هەینی 19ی شوبات دووەم و كۆتا رۆژی كارەكانی كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامی لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، تیایدا ئەنجامی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی رادەگەیەنرێت، كە ئێوارەی دوێنێ‌ پێنج شەممە پرۆسەكە بەڕێوەچوو.

بەشێكی دیكەی كارەكانی دووەم رۆژی چوارەمین كۆنگرەی كۆمەڵ بریتیە لە پەسەند كردنی پەیڕەوی ناوخۆی كۆمەڵی ئیسلامی.

لە رۆژی یەكەمی كۆنگرەدا عەلی باپیر ئەمیری پێشووی كۆمەڵ بۆ جاری چوارەم و بەكۆی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە بە كەسی یەكەمی حزب هەڵبژێردرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا