پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، گروپێكی چواركەسی دەستگیردەكات كە كاریان ساغكردنەوەی ماددەی هۆشبەر بووە .
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین پاش كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچونی وورد ، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ، ڕۆژی 5_6_2023 لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ، بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش ، گروپێكی چوار كەسیان لە هاوڵاتی ناوخۆیی و بیانی دەستگیركرد ، بە ناوەكانی ( ی ، و ، ح ) بیانی، ( ن ، خ ، ص )، ( ح ، أ ، ح )، ( ه ، خ ، خ ) كە كاریان فرۆشتن و دابەشكردنی ماددە هۆشبەرەكانی جۆری ( كریستاڵ ) و ( حەپی تڕاماڵ ) بووە لە سنورەكەدا .
ئەوەشهاتووە، دەستگیركراوان بەپێی ماددەكانی ( 26 ) و ( 30 ) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵیەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە .