ئاماری سلێمانی: لەساڵی 2014 بۆ 2018 ڕێژەی هەژاری لەنێوان 2% بۆ 12% بووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەحمود عوسمان بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی دەڵێت، بەداخەوە لە دوای 2014وە ڕوپێوی ئەوتۆ سەبارەت بە ئامار لەهەرێمی کوردستان و عێراق نەکراوە.

مەحمود عوسمان وتی: ئەو ئامارانەی کەبڵاودەکرێنەوە گوایە ڕێژەی هەژاری زیاد یان کەمی کردووە لەشارەکان بۆچوونن نەک ئاماری دروست.

وتیشی: دەکرێت حکومەتی هەرێم و ناوەند لەڕێی ئاماری گشتی ناوەندەییەوە کەهەردوو وەزارەتی پلاندانانی هەردوو حکومەت پێی هەڵدەستن، وە بەپێی ئەو پلانەی کەدانراوە ئاماری ساڵی 2024 کە بڕیارە بکرێت، هەموو لایەنەکان سەبارەت بە ئامار داتایەکی ڕاست و درووستمان دەستەکەوێت، کە بریتیە لە ڕێژەی (دانیشتوان، هەژاری، گەشە، پێکهاتەی نەتەوەکان، ڕێژەی داهاتی پارێزگاکان و زۆر ئاماری تر کە بۆدەوڵەت گرنگن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا