ڕێگە نەدرا یادی ئەنفال لەناو مۆنیومێتی شەهیدان لە كەسنەزان بكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە یادی 34 ساڵەی ئەنفالدا ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهیدان و ڕێكخراوەكانی بواری جینۆساید و ئەنفال و چالاكوانانی هەولێر، ڕێوڕەسمێكیان ئەنجامدا كە بڕیار بوو لە مۆنیومێنتی شەهیدان لە كەسنەزان بەڕێوەبچێت، بەڵام ڕێگەیان پێنەدرا، بۆیە لە دەرەوەی مۆنیومێنتەكە ڕێوڕەسمەكە بەڕێوەچوو.

لە ڕاگەیەندراوێكیشدا داوایان لە حكومەت و لایەنە پەیوەندارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقیش كرد تاوانبارانی ئەنفال رادەستی دادگا بكرێن و پەلە بكرێت لە هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان.

هەروەها داوایانكرد كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان قەرەبووبكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا