كاروانێكی دیكەی كۆچبەران لەبێلارووسیا گەڕانەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەوتەمین كاروانی كۆچبەران لە بێلاڕووسەوە گەڕانەوە هەولێر، كۆچبەرەكان بەشێكی زۆریان هاووڵاتی هەرێمی كوردستانن و تەنیا ژمارەیەكی كەمیان خەڵكی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن.

بە كاروانی حەوتەمەوە تا ئێستا دوو هەزار و 719 كۆچبەر لە سنووری بێلاڕووس – پۆڵەندا گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان و عێراق.

دوایین كاروانی گەڕانەوەی كۆچبەران ژمارەیان 420 كۆچبەر بوو و بە فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانیی عێراق، گەڕاونەتەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە هەرێمی كوردستان.

ژمارەی كۆچبەرانی حەوتەم كاراون 401 كۆچبەر خەڵكی باشووری كوردستان و 19 كۆچبەریان خەڵكی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن.

ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی هێشتا لە سنووری بێلاڕووس – پۆڵەندا ماونەتەوە، وەك كۆچبەرەكان باسی دەكەن، نزیكەی دوو هەزار كۆچبەرە كە بەشێكیان خەڵكی باشووری كوردستانن، حكومەتیش دەڵێت؛ ئەم كاروانە بەردەوام دەبێت و پرۆسەی گەڕانەوەی كۆچبەرانیشمان خێراتر كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا