لەهەولێر زۆرترین رێژەی توشبوون و چاكبوونەوەو مردن بە كۆرۆنا تۆماركرا

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبەت بەكۆرۆنای بڵاوكردەوەو بەپێی ئامارەكەش 535 حاڵەتی نوێی توشبوون تۆماركراوە، هاوكات 26 كەسیش بەنەخۆشییەكە گیانیان لەدەستداوە كە 15 كەسیان لە هەولێر بوون.

لە ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، لەو ماوەیەدا لەو 535 حاڵەتە نوێیە 219 لە هەولێر، 174 لە دهۆك، 107 لە سلێمانی، 18 لە گەرمیان، 17 لە هەڵەبجە بووە.

هەروەها باس لەوەكراوە، 326حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووەو زۆرترینی لە هەولێر بووە كە 244 كەس بوون، هاوكات لە سلێمانی 31كەس و لە گەرمیان 31 كەس و لە هەڵەبجەش 20 كەس لە نەخۆشییەكە چاكبوونەوەتەوە.

هەروەها 26 حاڵەتی مردن لە نەخۆشییەكە تۆماركراوە كە 15 لە هەولێر، پێنج لە سلێمانی، دوو لە گەرمیان، دوو لە ڕاپەڕین، دوو لە دهۆك بوون.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تا ئێستا لە هەرێم 23 هەزارو 739 كەس لە هەرێم توشی ڤایرۆسەكە بوون لەو ژمارەیەش 13 كەس چاكبوونەتەوە، هەروەها 875 كەسیش مردون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا