عێراق لە هەولێرەوە خۆی بۆ كۆنفرانسی جيهانى گۆڕانكاریی كەش و هەوا ئامادە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە شاری هەولێر وۆڕكشۆپی پێداچوونەوە و ئامادەكردنی بەڵگەنامەی بەشدارییە نیشتمانییەكانی عێراق بەڕێوەچوو، لەم وۆركشۆپەدا رەشنووسی بەڵگەنامەی بەشدارییە نیشتمانییەكانی عێراق لەبارەی گۆڕانكارییەكانی كەش و هەواوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئامادە دەكرێت، وەك بەشێك لە ئامادەكارییەكان بۆ كۆنفرانسی گۆڕانكاری كەش و هەوا لە جیهاندا.

رۆژی سێشەممە 1/6/2021 وۆڕكشۆپی پێداچوونەوە و ئامادەكردنی بەڵگەنامەی بەشدارییە نیشتمانییەكانی عێراق لەهەولێر بەڕێوەچوو ، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم و دكتۆرە زینە عەلی ئەحمەد سەرۆكی نوسینگەی هەرێمایەتیی بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و عه‌بدولڕه‌حمان صديق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

بڕیارە ماوەی سێ‌ رۆژ وۆركشۆپەكە درێژەی هەبێت و تیایدا رەشنووسی بەڵگەنامەی بەشدارییە نیشتمانییەكانی عێراق لە بارەی گۆڕانكارییەكانی كەش و هەواوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئامادە دەكرێت و دواتر دەبێتە بەڵگەنامەی فەرمی عێراق بۆ كۆنفرانسی گۆڕانكاریی كەش و هەوا كە لە مانگیی یازدەی ئەمساڵ لەگلاسكۆی بەریتانیا بەئامادەبوونی سەرۆكان و بەرپرسانی زۆربەی وڵاتانی جیهان بەڕێوە دەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا