پۆڵەتیك پریس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی بنیاتنەری ئاشتی مەسیحی نێودەوڵەتی ناسراو بەCPT رایگەیاند: ئەو چالاكوانانەی بادینان كە رۆژی 12 و 13 ی ئەم مانگە لە هەولێر دادگایی دەكرێن هەمویان بەناڕەوا تاوانباركراون بە ئەنجامدانی كاری سیخوڕی و پلانڕێژی بۆ كاری تێكدەرانە.
تیمی كوردستانی عێراقی CPT لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: زۆرێك لەم چالاكوانانە بەبێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە بە بەرچاوی خانەوادەكانیان فڕێندراون و ئەوان تەنیا داوایان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كردبوو كە مووچەی فەرمانبەران بدات.
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە: بە هۆی پیادەكردنی مافی ئازادی ڕادەربڕینەوە، رۆژانی دوشەممە و سێشەممە رێككەوتی 12و 13ی تەمموز، نۆ لە زیندانیانی بادینان لە دادگای تاوانەكانی هەولێر دادگایی دەكرێن.
CPT ئەوەشی وتوە”هەمویان بەناڕەوا تاوانباركراون بە ئەنجامدانی كاری سیخوڕی و پلانڕێژی بۆ كاری تێكدەرانە.”
ئەوەشخراوەتە روو، ئێمە لە تیمی CPT كوردستانی عێراق چاوەڕێی بڕیاری دادگاین و هیوامان ئازادی زیندانیانی بادینانە بۆ ئەوەی بە خانەوادەكانیان شادببنەوە.