هەڵوێستی روسیا دەربارەی تەقەكردن لە كۆچبەران لەلایەن پۆڵەنداوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، یەكێتیی ئەورووپا لە قەیرانی كۆچبەرانی سەر سنوری (بێلاروس و پۆڵەندا)دا، سیاسەتی دەبڵ مۆراڵی پەیڕەو دەكات، باس لەوەشدەكات تەقەكردن لە كۆچبەران لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پۆڵەنداوە، مایەی قبوڵكردن نیە.

سێرگی لاڤرۆڤ لە دوای كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتیی ئەفریقا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا، لێدوانی لەبارەی قەیرانی كۆچبەرانی سەر سنوری نێوان بێلاڕووس و پۆڵەندا دا.

لاڤرۆڤ باسی لەوە كرد، وڵاتەكەی هەموو شتێكی بۆ چارەسەر كردنی قەیرانەكە كردووە و ڤلادیمیر پوتین پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەركردەكانی وڵاتانی ئەوروپا ئەنجام داوە لەنێویشیاندا سەركۆماری فەڕەنسا و راوێژكاری ئەڵمانیا.

وەزیری دەرەوەی رووسیا ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە قەیرانی كۆچ لە نێوان یەكێتیی ئەوروپا و بێلاروسدا چارەسەر بكرێت و پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان سەركۆماری بێلاروس و راوێژكاری ئەڵمانیاشی بە كارێكی ئەرێنی ناوبرد.

وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاشكراشی كرد، هێزە ئەمنییەكانی پۆڵەندا بە ئاو و گازی فرمێسڕێژ بەرەوڕوی ئەو كۆچبەرانە بونەتەوە‌ كە ویستویانە سنووری وڵاتەكەی ببەزێنن و تەقەیان بەسەردا كردون، ئەمەش مایەی قبوڵ كردن نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا